٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٤ - ١٨:١٨
یەکێتیی هاوسۆزە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران

سەرۆکی یەکێتیی له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند: ‏‎‎بە توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشە تیرۆریستییەکەی شاری کرمان دەکات.

 بافڵ جەلال تاڵەبانی له‌ په‌یامێكدا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی كرمان، رایگه‌یاند کە "‏‎‎بە توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشە تیرۆریستییەکەی شاری کرمان دەکەم و پرسە و هاوخەمیی قوڵی خۆمان ئاڕاستەی گەلی ئێران و كەسوكاری قوربانییەكان دەكەین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "‏‎ئەركی هەمولایەكە بە یەكگرتوییەوە هەوڵەكانمان بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان یەكبخەین و ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە بپارێزین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ده‌ڵێت، "‏‎یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوسۆزە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و هیوای زو چاکبونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین".

342/